پەیوەندی ئێران و توركیا, لە هاوپەیمانێتی دژ بە كوردستان گۆڕا بۆ كێبڕكێی خۆ نزیك كردنەوە لە كوردستان

سەردانی ئەردۆگان بۆ ئێران هاوكێشەكانی پێچەوانە كردووە, لە كاتێكدا سەردانەكەی بە مەبەستی درووستكردنی هاوپەیمانێتیەكی سێ قۆلی (توركیا- ئێران-عێراق) دژ بە هەنگاوی سەربەخۆیی كوردستان دروست بكات, بەڵام شێوەی پێشوازی كردنی ئەردۆگان كە لە رووی پڕۆتۆكۆلی سەركردایەتی جۆرێك لە كەم بایەخی پێوە بینرا. میدیاكانیش ئەم مامەلەیەیی ئێرانیان لەگەڵ ئەردۆگانیان بە جۆرێك لە سوكایەتی پێكردن ناوبرد.
ئەحمەد جاسم: شارەزای كارووباری ئێران و مامۆستای زانكۆ لەو بارەیەوە بە خواكوڕكی راگەیاند:” سەردانەكەی ئەردۆگان بۆ وڵاتی ئێران ئەگەر چی پێشتر تا ئاستێك هاو بۆچوونیەك دەبینرا لە رای هەردوو وڵات دژ بە سەربەخۆیی كوردستان و پرسی ریفراندۆم, بەڵام ئەم شێوازە لە پێشوازی كردنی ئەردۆگان دەریخست كە ئەگەر لە میدیاوە هەردوو وڵات دژ بە سەربەخۆیی كوردستان هەڵوێستیان راگەیاندبێت, بەڵام لە پشت پەردە شتێكی دیكە دەگوزەرێت, كە ئێران ئامادەیی نەبووە بەو شێوە رەهاییەی كە ئەردۆگان دەخوازێت دژایەتی كوردستان بكات.
ئەو شارەزایەیەی كارووباری ئێران گوتیش, سەردانەكەی ئەردۆگان لە بری دروستكردنی هاوپەیمانی بۆ دژایەتی كردنی كوردستان هاوكێشەكەی پێچەوانە كردەوە, وای بۆ دەچم لە داهاتوویەكی نزیك هاوپەیمانیەتیەكەیان ببێتە كێبڕكێی نێوان ئەم دوو وڵاتە بۆ خۆ نزیك كردنەوە لە كوردستان و پشتگیری كردنی سەربەخۆیی ئە وڵاتە, كە ترس لە بەدەمەوە چوونی داوای حكومەتی عێراق بۆ داخستنی دەروازە سنوریەكان بەڵگەیە بۆ قسەكەم.

ئەو مامۆستایەیی زانكۆ دەشلێت:” ئەگەر سەیری لێدوانە ئاگرینەكانی ئەردۆگان بكەین دوای سەردانی كردنی ئێران زیاتر بوون لە كاتێكدا فشارەكانی ئێران كەم بوونەتەوە ئەمە دەرخەری ئەو راستیەیە كە هەردوو وڵات نەگەیشتونەتە هیچ رێككەوتنێك بۆ دژایەتی كوردستان.
هەروەها وروژاندنی پرسی پەیوەندی ئیسرائیل بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تەنها بۆ ئەوە بوو كە هانی ئێران بدات كە زیاتر رژدبن لەسەر دژایەتی كوردستان, بەڵا ئێران پێچەوانە لەوكاتەوە فشارەكانی كەمكردۆتەوە لە كاتێكدا مانۆرێكی سەربازی هەبوو لە ناوچە سنورەیەكان كە بڕیار بوو سێ‌ رۆژ بخاینێت بەڵام ئێران لە ماوەی دوو رۆژ كۆتای بە مانۆرە سەربازیەكە هێنا ئێستا تەواوی ئەو هێزانەی لە ناوچە سنوریەكان كشاندۆتەوەو جموجۆلی بازرگانیش بەردەوان.

Back to top button