رووسیا ده‌ست له‌كوردستانی باشور به‌رنادات و دڵنیایی ده‌دات

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا (میخایل بۆگدانۆڤ) رایگه‌یاند”مۆسکۆ لە پەرەپێدان بە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە داهاتوودا پەرەی زیاتریشیان پێدەدات و ده‌شلێـ” رووسیا لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ کوردستانی عێراق بەردەوام دەبێت”.

هه‌ر له‌باره‌ی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان و داهاتووی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، پەیوەندیمان بەمجۆرە بووە و ئێستاش بەردەوامین، لە داهاتووشدا زیاتر پەرەی پێدەدەین”.

پێشتر وه‌زیری وزه‌ی رووسیا(ئه‌لكسه‌نده‌ر نۆڤاك) رایگه‌یاندبوو”رووسیا له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، کۆمپانیاکانی گازپرۆم و رۆسنه‌فتی رووسی له‌ كوردستان لە کارکردن بەردەوامن و لە داهاتووشدا بەردەوام ده‌بن ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئیگۆر ئیڤانۆڤیچ سێچین، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری رۆسنەفت رایگه‌یاندبوو، داهاتووێکی گەش لەگەڵ کوردستان دەبینین و هیچ لایەنێکیش نابێتە کۆسپ بۆ کارەکانمان لە کوردستان، ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەین بەشێوەیەکی کرداری کارەکانمان دەستپێبکەین و پرۆژەکانمان بچنە بواری جێبەجێکردنەوە، کارەکانمان بەباشی بەڕێوەدەچن و هەموو شتێک بەپێی پلان و خشتەی دیاریکراو دەڕوات”.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رووسیا و كۆمپانیاكانی رووسیا له‌كاتێكدایه‌، كه‌ توركیا پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم 25ی 9ی 2017 و سه‌ركه‌وتنی به‌ڵێ له‌سه‌دا 92.7 له‌ته‌واوی باشوری كوردستان، هه‌ره‌شه‌ی داخستنی سنور و بڕینی بۆڕی نه‌وتی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌مانجه‌كه‌ی ریفراندۆم ده‌كات”.

Back to top button