بایدەمیر: كۆچی دوایی تاڵەبانی خەباتێكی نوێی لە چوار پارچەی كوردستان دەستیپێكرد
دوای بەشداری كردنی لە پرسەی سەرۆك مامم جەلال لە شاری سلێمانی وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەڵان دەلێت:” كۆچی دوایی تاڵەبانی خەباتێكی نوێی لە چوار پارچەی كوردستان دەستیپێكرد”.
عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان، ھەدەپە، دوای دانانی تاجە گوڵینە لەسەر گۆڕی مام جەلال، رایگەیاند: “مام جەلال جارێكی دیكە تەواوی لایەنەكانی كوردستانی كۆكردەوە و خەباتێكی نوێی لە ھەرچوار پارچەی كوردستان دەستیپێكرد”.
بایدەمیر گوتیشی: “بۆ ئەوەی كوردستانییەكان شایستەی میراتی مام جەلال بن پێویستە یەكریزی نێوانیان بپارێزن و ببێتە ھۆكاری یەكگرتنی نێوان لایەنەكان”.