نەتەوە یەكگرتووەكان : حەشدی شەعبی خستە لیستی شەرمەزاریەوە

نەتەوە یەكگرتووەكان ساڵانە لە بارەی پێشێلكارییەكان لە دژی مافەكانی منداڵ لە حاڵەتی جەنگدا لیستێك بە ناوی لیستی ( شەرمەزاری ) بڵاودەكاتەوە ، ئەو لیستە ناوی ئەو لایەن و گروپانەی تێدایە كە مافەكانی منداڵان بە كوشتن و ئەشكەنجەو بەكارهێنانیان وەكو كەرەستەیەك لە جەنگدا پێشێل دەكەن .
لە ڕاپۆرتی ئەمساڵدا بۆیەكەمین جار ناوی میلیشیای حەشدی شەعبی خرایە لیستەكەوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتەكە لە ساڵی (2016) زیاتر لە (2000) منداڵ بە هۆی جەنگی داعشەوە لە سوریا و عێراق كوژراون یان بریندار بوون ، تەنیا لە ساڵی (2016 ) لە عێراق (229) منداڵ كوژراون و (181) منداڵیش بریندار بوون ، ئەمە تەنیا ئەو كەیسانەیە كە نەتەوە یەكگرتووەكان پشتراستیان كردووەتەوە .
هەروەها بە پێی ئەو ڕاپۆرتەی كە نوسینگەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردووەتەوە (172) منداڵ لە زیندانەكانی عێراقدان كە بە تۆمەتی هەڕەشە و مەترسی بۆ ئاسایشی نەتەوەیی زیندانی كراون ، ئاماژە بە مەترسی دەكات كە زیادبوونی دیاردەی تەجنید و بەكارهێنانی منداڵان لە شەرەكاندا لە لایەن هێزەكانی میلیشیای حەشدی شەعبیەوە .

Back to top button