وەزیری نەوتی كوێت: دەبێت عێراق كوێت قەرەبۆ بكاتەوە

وڵاتی ( كوێت ) لە ڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەەكانەوە داوای قەرەبوكردنەوەی داگیركردنی وڵاتەكەی لەلایەن ڕژێمی پێشوی عێراقەوە كردووە كە بڕی زیانەكانی خەمڵێنراوە بە بڕی ( 4.6) ملیار دۆلارو عێراقیش چوار بە دیلی داوەتە وڵاتی كوێت بۆ ئەوەی لە جیاتی قەرەبووی دارایی بە شێوازێكی تر قەرەبووی بكاتەوە ، یەكێك لەو بەدیلانەیش گازی سروشتی یە لە عێراق .
“عیسام مەرزوق ” وەزیری نەوت و كارەبا و ئاوی كوەیت ، ڕەزامەندی سەرەتایی نیشان داوە لەبەرامبەر قەرەبووەكانی وڵاتەكەی لەلایەن عێراقەوە ، ڕەنگە قەبارەی قەرەبووكردنەوەی ولاتی كوێت بە گازی سروشتی عێراقی لە (50) ملیۆن مەتر چوار گۆشە دەست پێبكات تا (200) ملیۆن مەتر چوارگۆشە .

Back to top button