پەرلەمانی عێراق, هەولی دورخستنەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو دەدات

دوای دەركردنی چەند بڕیارێكی لە دژی كوردستان لە ماوەكانی رابردوو لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی دوورخستنەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق دایە.

پەرلەمانی عێراق بە نیازە لە دانیشتنی داهاتوودا بەهۆی دەنگدانیان بە بەڵێی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دوورخستنەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو و ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەی ئەو فراكسیۆنانە بخەنە دەنگدانەوە.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ (كوردستان 24 ) گوتی: “لێژنەی یاسایی و هەرێمەكان لە پەرلەمانی عێراق، بە هاوكاری پەرلەمانتارانی نزیك لە مالیكی، پێشنییازیانكردووە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان بەهۆی ئەوەی دەنگییان بەڕیفراندۆمداوە، دوورخستنەوەی هەرسێ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و یەكگرتوو لەگەڵ جێگرەكانیان، بخرێتە دەنگدانەوە”.
گوتیشی: “ئەم هەوڵەی پەرلەمانتارە شۆڤینیێەكان بۆ ئەوەیە بەیەكجاری كورد لەبەغدا دەربكەن، چونكە هەرسێ فراكسیۆنەكە سەداهەشتای پەرلەمانتارانی كورد پێكدەهێنن”.

هەروەها گوتی: “شانازی دەكەم بەهۆی هەڵوێستێكی لەوشێوەیە دەربكرێم و لەئەگەری جێبەجێكردنی بڕیارەكە بەغدا بەیەكجاری جێدەهێڵم و دێمەوە كوردستان”.
جگە لە عەرفات كەرەم، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی، ئارێزعەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و موسەننا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو، بڕیارە ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەی كوردیش، بەهۆی دەنگدان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە پەرلەمان دوور بخرێنەوە.
پەرلەمانتاران لە فراكسیۆنە جیاجیاكانن و بریتین لە نەجیبە نەجیب، ڤیان دەخیل، شاخەوان عەبدوڵڵا,،عادل نووری، ئەشواق جاف و عەبدولعەزیز حەسەن.

Back to top button