بارزانی گۆمەکەی شلەقاند

نیازحاجی

واشەنتۆن، ئەنقەرە و تارانی ئاگادارکردۆتەوە کەئەگەر کوردستان سەربەخۆییش رابگەیەنێ ئەوا نابێ ئێوە بیر لە بەکارهێنانی هێزبکەنەوە ،،،،
وا خەریکە ، نەک هەر ریفڕاندۆم ، بەڵکو سەربەخۆییش دەبێتە ئەمری واقع ….
نە تورکیا متمانەی بە ئێرانە و نە ئێرانیش متمانەی بە تورکیا ، عێراقیش متمانەی بە هیچیان نیە ، هەریەک گەرەکیەتی ئەویتر رابکێشێتە ناو چاڵەکەوە تاکو شوێنی ئەو پڕ بکاتەوە و دەستکەوتی ئابوری زیاتر بەدەست بهێنێت …

پۆتین دەڵێت لەگەڵ کوردستان پەرە بە پەیوەندیە ئابوریەکانمان دەدەین و کەسیش ناتوانێ رێگر بێت .
سەبارەت بە ئێرانیش ، تڕەمپ خەریکی دەرکردنی کۆمەڵێک بڕیار و سزایە ، هەروەها ئەوەی راگەیاند کە هێمنی ئەوان تا ئێستا وەک (بێدەنگی پێش زریانێکی گەورە)وایە .

مالیکی لەلایەن عەبادیەوە لغاو دەکرێت ، عەبادیش لەلایەن ماکرۆنەوە لغاو دەکرێت ، تورکیاش لەلایەن پۆتینەوە و ئێرانیش لەلایەن ئەمەریکا….

لە ماوەی رابردودا بەرپرسانی بەغدا لەلایەن بارزانیەوە زۆر بەباشی لغاو کەلەپچە کراون و رۆژ دوای رۆژ پێگەی جەماوەریان لەدەست دەدەن ، تەنها بارزانی دەزانێت چۆن نرخیان بۆ دابنێت و دواتر داشکاندنیان بۆ بکات ، سوننە و موقتەدا صەدر لێیان لە کەمیندان ،،،،،،
سونەکان لە قۆناغی راگەیاندنی هەرێمی خۆیانن ، وا بەخشکەیی کاری بۆدەکەن ، هیچ وڵاتێکی عەرەبی ، تورکیا و ئەمەریکا و روسیاش رێگریان لێ ناکەن ، بەڵکو هاوکاریانن ، ئێرانیش دوای سزا نوێکانی ترەمپ ناتوانێ دژیان بوەستێتەوە ، ئەوکات سەربەخۆیی کوردستان دەبێتە کارێکی لاوەکی .

ئەردۆغانیش هیچ تەخسیری نەکردوە لە هەڕەشەکانی ، لایەنی کەم گومانی ئەوەی لەسەر خۆی رەوانۆتەوە کە لەپشت دابەشکردنی عێراق بێت ، ئەو ئەمڕۆ بە ئاشکرا گوتی چەند وڵاتێک لەپشت دابەشکردنی عێراقن ، ئەوە من نیم !

بارزانیش گوێی بەهیچ هەرەشەیەک نەداوە ، بەکردار وەڵامی هەرەشەکانی داوەتەوە ، کاتێک ئەردۆغان گوتی کەرکوک شارێکی تورکمانیە ، بارزانیش بۆ رۆژی دواتر سەردانی کەرکوکی کرد و کۆبونەوەی لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکان ئەنجامدا ، کاتێکیش عەبادی گوتی دان بە ئەنجامی ریفڕاندۆم نانێین و گەشتە ئاسمانیەکانی راگرت ، بارزانیش بە تەنها بە هەڵکردن و پیشاندانی ئاڵای کوردستان ، تەواوی بەپرسە عێراقیەکانی لە فرۆکەخانەی سلێمانی تارومار کرد !

بارزانی بە ئەنجامدانی ریفڕاندۆم ، گومەکەی شلەقاند ، بۆمبەکەی تەقاندەوە ، گوێشی بە هیچ هەرەشەو گورەشەیک نەدا ، ئەو لەسەر کاری خۆی بەردەوامە ، بە ورەی بەرزەوە سەیری روداوەکان دەکات و خۆشی شێڵو نەکردووە ، هیچ هێزێکیش ناتوانێ پاشەکشەی پێ بکات .

 

Back to top button