سه‌لیم جبوری سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی کوردستان دەکات، و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا، نووسینگەی راگەیاندنی (سەلیم جبووری) سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە” ئەمرۆ یەکشەممە ٨/١٠/٢٠١٧ “سەلیم جبووری” سەردانی شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ (مەسعود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.

چاوەڕوان دەکرێ تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی بارزانی و سەلیم جبووری ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بێت.

Back to top button