حه‌مید حاجی ده‌روێش دۆستی دێرینی مام جه‌لال ره‌خنه ده‌گرێت له میدیای یه‌كێتی و ده‌لێت مام جه‌لال كوردستانی بوو
حه‌مید حاجی ده‌روێش له‌سه‌ر گلكۆی مام جه‌لال رایگه‌یاند، من هاوڕێیی 62 ساڵه‌ی مام جه‌لال بووم، له‌باره‌ی مام جه‌لالدا رایگه‌یاند، مام جه‌لال تێكۆشه‌رێكی كورد و كه‌سێكی كاریزما بوو، دژی دیكتاتۆره‌كان بوو، گوتی مام جه‌لال به‌منی ده‌گوت حه‌مید هه‌تا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دیموكراسی نه‌بێت مافی كورد به‌ده‌ست نایه‌ت، هه‌روه‌ها گوتیشی كۆچی مام جه‌لال خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو”.
هه‌روه‌ها سكرتێری پارتی یه‌كێتی پێشڤه‌رۆ ره‌خنه‌ی له‌میدیاكان و سیاسیه‌كان گرت له‌وه‌ی ده‌لێن مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی بوو، گوتی ئه‌مه قسه‌یه‌كی شاشه و مام جه‌لال سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستانی بوو، عێراقی نه‌بوو، ئه‌م قسه‌یه خهدرێكی گه‌وره‌یه له مام جه‌لال ده‌كرێت، چونكه مام جه‌لال رێبه‌رێكی كورد و سه‌ركرده‌یه‌كی كوردستانی بوو”.
ئه‌مرۆ سێیه‌م رۆژی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی مام جه‌لاله بۆ خاكی كوردستان، پاش مه‌راسیمی جمهوری به ئالای پیرۆزی كوردستان، بۆ ساز كرا له ده‌باشان به‌خاكسپێردرا، پاشان له‌لایان سه‌ركرده و پارته‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان، تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌فایان له‌سه‌ر گلكۆی مام جه‌لال دانا”.