پیته‌ر گالبرێس : ئه‌مریكا هاوپه‌یمانیه‌تى كوردستان له‌ ده‌ست نادات

“پیته‌ر گالبرێس ” كۆنه‌ دیپلۆماتكارو ڕاوێژكارى ئه‌مریكى و باڵوێزى پێشوى ئه‌مریكا له‌ كرواتیا و له‌سه‌ره‌تایی ساڵى (2003 ) بۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكیش وه‌ك ڕاوێژكار له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كارى ده‌كرد.

“پیته‌ر گالبرێس ” ده‌لێت ” ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئاماده‌ نییه‌ هاوپه‌یمانیه‌تى كوردستان له‌ ده‌ست بدات و ته‌واوى هاوكێشه‌كان له‌ داهاتوودا ده‌گۆڕێن “.
“گالبرێس ” له‌ درێژه‌ى قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان كاردانه‌وه‌كانى ئیداره‌ى (دۆناڵد ترامپ ) ده‌شلێت ” ئیداره‌ى ترامپ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ئیداره‌یه‌كى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌ و ڕیفراندۆم هه‌نگاوێكى دیموكراتیانه‌”.

Back to top button