سوپای تورکیاو بەرەی نوسڕە بەشەڕ هاتن
ئاژانسەکان بڵاویان کردەوە کە شهڕ لهنێوان سوپای تورکیاو هێزەکانی دەستەی ئازادکردنی شام (جەبهەی نوسڕە) لە سوریا ڕویداوەو سوپای تورکیا مەبەستیەتی بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن شاری ئیدلب لەو هێزانە پاک بکاتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕوبەڕووبونەوەی توندی سوپای تورکیاو بەرەی نوسڕە دەکەن لە نزیک سنوری ئیدلبی باکور و جگە لە چەکی سوک چەندین جار چەکی قورسیش بەکار هاتووە.
ئەم پێکدادانە دوای وتەکانی ئەردۆگان دێت کە ڕایگەیاند هێزەکانی وڵاتەکەی خاکی سوریا دەبەزێنن و هاوکاری هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن بۆ ئازادکردنی شاری ئیدلب لە دەست هێزە تیرۆریستیەکان،ئەوەش یەکەم پێکدادانی سوپای تورکیاو هێزەکانی بەرەی نوسڕەیە لە ساتی هەڵگیرسانی جەنگ لە سوریا.