نێچیرڤان بارزانی و سه‌لاحه‌دین به‌هادین ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان ئاشكرا ده‌كه‌ن
له په‌راوێزی پرسه‌ی ماته‌مینی مام جه‌لالدا، هه‌ر یه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، به ئاماده بوونی فواد حسین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له‌گه‌ل خانه‌ی راپه‌راندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ئه‌نجامدا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باسی كێشه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كراوه”.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین له لێدوانێكی دا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی رایگه‌یاند”لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان جێگری سەرۆکی پارتی و ڕێكخەری بزووتنەوەی گۆڕاندا بە پاكێجێك باسی گەڕانەوەی یووسف محەمەد و گەڕانەوەی وەزیرەكان بۆ شوێنی خۆیان كراوە، بزووتنەوەی گۆڕانیش هێزێكە و ناكرێت لە دەرەوەی ساحەی سیاسی بێت و بۆ گەڕانەوەشیان پێویستە كار بكرێت هه‌روه‌ها گوتیشی “وەك شەخسی خۆی و هەم وەك یەكگرتووە نامانەوێت ئەو بابەتانە بە ئاراستەیەكی دیكەدا بڕوات، چونكە ئێستا هەرێمی كوردستان هەڕەشە و تەحەدای زۆری لەسەرە و دەشڵێت لە كۆبوونەوەكەدا بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستیان ئەرێنی بووە، هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قسەی باشتر و خۆشتر دەبیستن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی جیگری سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی ئهونجوومهنی وه‌زیران رایگه‌یاند”کۆبوونەوەکە بە دەستپێشخەری مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین بوو. ئەو، دەستپێشخەری کرد بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، کۆبوونەوەیەکی زۆر راشکاوانە بوو، زۆر راشکاوانە قسەمان لەسەر هەموو ئەو پرسانە کرد، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستاندا هەن. من، دەتوانم بەشێوەیەکی گشتی بڵێم ئەو راشکاوییەی لەم کۆبوونەوەیەدا باسکرا، پێموایە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی ئێمە لە ئایندەشدا بتوانین کۆبوونەوەی لەوشێوەیە بکەین و، ئەو خاڵانەی لەنێوان پارتی و گۆڕان هەیە، ئیشەڵڵا چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە.
هه‌روه‌ها نێچرڤان بارزانی گوتیشی” ئێمە زیاتر باسی پرسەکانمان کرد، پێشنیازی ئێمە ئەوەبوو، بەردەوامی بەم کۆبوونەوانە بدەین. وەکو پارتی ئەو ئامادەییەمان پیشاندا، بۆئەوەی زیاتر پەرە بەو گفتوگۆیانە بدەین، چاوەڕێی گۆڕانین لە راستیدا، ئەوان کۆبوونەوەی خۆیان دەکەن، رەنگە دوای ئەوەش ئێمە کۆبوونەوەی دیکەشمان هەبێت بۆ ئەوەی هەردوولامان بگەینە تێگەیشتنێکی هاوبەش.