هێمن هه‌ورامی: وه‌ڵامی تووندی سه‌لیم جبوری ده‌داته‌وه

پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه، نووسینگه‌ی سه‌لیم جبوری وه‌ڵامی ره‌خنه‌كانی به‌رپرسانی عێراق له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌داته‌وه، له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌لیم جبوری هاتووه”لە كۆبوونەوەی بارزانی‌و جەبوری جەخت لەسەر یەكپارچەیی عێراق و پاراستنی ئاسایش و ئارامی گەلەكەی و پارێزگاریكردن لە ئاراستە سیاسییەكان و پەنابردن بۆ دەستور بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان كراوەتەوە.
هه‌وروه‌ها نووسینگه‌ی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شلێـ” كۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و سەلیم جبوری بۆ رێگریكردن بووە لە كۆتاییهێنا بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بووە، به‌ڵام هێمن هه‌وروامی راوێژكاری كاروباری سیاسی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌لێـ” بارزانی به جبوری گوتووه، هیچ كه‌س بیر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم نه‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و بریاری گه‌لی كوردستانه”.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا، هێمن هه‌ورامی بڵاوی كردۆته‌وه، كه سەرۆک بارزانی بە روونی بە سەلیم جبوری راگەیاند کە کورستان ئامادەیە بۆ گفتوگۆی هەمەلایەنە بە ئەجێندایەکی کراوە لە ماوەیەکی دیاریکراودالەگەل بەغدا و دەمانەویت بە گفتوگۆ و پشوو درێژی بگەینە ریککەوتن لەسەر قۆناغی پاش ریفراندۆم. هیچ کەس بیر لە هەلوەشانەوەی ئەنجامی ریفراندۆم نەکات چونکە ئەوە بریاری گەلە و هیچ کەس و هێز و لایەنیک نا‌توانیت بریاری وابدات.