وەزیری وزەی روسیا هۆشداری به ئەردۆگان دەدات لە بارەی ئەو هەڕەشانەی لە كوردستان دەیكات
دوای ئەوەی چەندین جار سەركردەو ئاخێوەرانی بەناوی دەوڵەتی توركیا, لە دژی سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان هەڕەشەیان كرد كە دەروازە سنوریەكان دادەخات و بۆری نەوتی هەرێم دەگرێتەوە كە بە ناو خاكی توركیادا تێدەپەڕێت, لە وەڵامدا ئەمڕۆ وەزیری ویزەی توركیا پەیاێك بۆ توركیا دەنێرێت”
ئەلكسیندەر نوفاك وەزیری وزەی روسیا دوای هەڕەشەكانی توركیا كە بە هاوكاری وڵاتی عێراق بۆری نەوتی هەرێم دەبڕێت, پرۆژەیەكی ڕاگەیاند” بۆ گەیاندنی نەوت وغازی كوردستان بە دەریایی ڕەش و تەكیدیشی كردەوە توركیا هێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێم راناگرێت”.
كۆمپانیایی نەوتی روسیا كە بە روس نەفت ناسراوە لە ناوەراستی مانگی رابردوو بڵاویكردەوە بەنیازە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان رێككەوتننامەیەك مۆربكات سەبارەت بە پێشكەش كردنی هاوكاری دارایی بۆ دروستكردنی هێڵی نەوتی غاز لە هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەم ساڵ.
نۆفاك باسی لەوە كرد كۆمپانیاكانی نەوتی روسیا پرۆژەیان هەیە بۆگواستنەوەی نەوت و غازی كوردستان بەدەریایی ڕەش وتیشی ئێمە سوورین لەسەر ئەو پرۆژەیە و بەم زووانە كاركردن لە پرۆژەكە دەستپێدەكات.
نۆفاك تەئكیدیشی كردەوە توركیا هێڵی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان داناخات, پێشتریش فلادمێر پۆتین هۆشداری دا كە جێبە جێكردنی ئەو هەنگاوە كاریگەری خراپی دەبێت بۆسەر بازاری جیهانی نەوت .
شارەزایەكی بواری وزەش بۆ(خواكوڕك) پشتڕاستی كردووە كە پەیامی وەزیری وزەی رووسیا لەم كاتەدا پەیاێكی بە هێز بوو بۆ ئەردۆگان كە هەڕەشەی برسی كردن و راگرتنی نەوت لە هەرێم هیچ سودێكی نابێت.