پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ئەوەی شوان داودی وئاڵا تالەبانی دەیلێن تەنیا بەتاڵ كردنەوەی سكی خۆیانە
دوای ئەوەی 6ی مانگ سەرۆك تالەبانی تەرمەكەی لە ئەلمانیاوە گەڕێندرایەوە كوردستان كە تەرمەكەی بە ئاڵای كوردستان داپۆشرابوو, داپۆشرانی تەری مام جەلال بە ئاڵایی كوردستان بووە مایەیەی نیگەرانی چەند سەركردەیەكی شۆڤێنی و تائیفی عێراق, هەروەها چەند پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە بەغدا بە هەنگاوێكی هەلەیان ناوبرد لە بەرامبەردا, ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی پەرلەمانتارێكی حزبەكەی لە پەرلەمانی عێراق دایەوە و ڕای گەیاند: ”ناتوانن لە گەورەیی مام جەلال كەم بكەنەوە“.
خەلەف ئەحمەد مەعرووف، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: ”كاتێك تەرمی مام جەلال لە ئەڵمانیاوە بۆ كوردستان گەڕێندرایەوە، مام جەلال سەرۆك كۆماری عێراق نەبووە تا ئاڵای كوردستان و ئاڵای عێراق پێكەوە دابنرێن، بەڵكوو سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق بووە“.
جەختیشی لەوە كردەوە كە مام جەلال لە پێناوی كوردا ژیاوە و لەپێناوی كوردستان و ئاڵای كوردستاندا خەباتی كردووە، بۆیە ”شانازییە تەرمی تاڵەبانی بە ئاڵای كوردستانەوە داپۆشرا”.
لەبارەی قسەكانی ئاڵا تاڵەبانی و شوان داودی و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی یەكێتی خەلەف ئەحمەد ڕای گەیاند: ”مام جەلال ئەوەندە گەورەیە، با ھەزارانی وەك ئەوانە قسە بكەن، بچووك نابێتەوە، ئەوانەی ئەو قسانە دەكەن، تەنیا سكی خۆیان بەتاڵ دەكەنەوە”.
پێشتر ئاڵا تاڵەبانی، شوان داودی و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، هاوشێوەی بەرپرسانی عەرەبی شۆڤێنی، ڕەخنەیان لەوە گرتبوو كە تەرمی مام جەلال بە ئاڵای كوردستان داپۆشراوە و نەبوونی ئاڵای عێراقیان بەسەر تەرمەكە، بە هەڵەیەكی گەورە و بچووككردنەوەی مام جەلال لەقەڵەم دابوو.