حەسەن نەسروڵا:سعودیە توانای ڕوبەڕوبوونەوەی ئێمەی نیە.

 

حەسەن نەسروڵا سەرۆكی چەكدارانی حیزبوڵای لوبنانی لە وەڵامی وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ كاروباری خلیج كە داوای پێكهێنانی هاوپەمانێتی كردبوو دژی حزبوڵا،دەڵێت سعودیە لەوە تێدەگات كە خۆی توانای ڕوبەڕووبونەوەی ئێمەی نیە بۆیە پەنا بۆ دروستكردنی هاوپەیمانێتی دەبات.
نەسروڵا ئاماژەیدا بەوەی كە بۆ چەسپاندنی ئاشتی و ئارامی ناوچەكە پێویستە سعودیەو ئەمریكا دەست لە دەستوەردان لە دەوڵەتانی ناوچەكە هەڵگرن گەرنا ئەستەمە ئاشتی بێتە گۆڕێ.

نەسروڵا دەڵێت لە وتەكانیدا وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری خلیج خۆی ئاماژەی بەوەداوە كە حزبوڵا ڕێكخراوێكی هەرێمیە پێویستە بۆ لەناوبردنی هاوپەیمانێتیەكی بەهێز دروست بكرێت ئەوەش ئاماژەو دان پێدانانە كە سعودیە خۆی توانای ڕوبەڕوبونەوەی حزبوڵای نیە.

Back to top button