هۆکارەکانی بۆنی دەم و چارەسەرکردنی.

بۆنی دەم یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکان و دەبێتەهۆی بێزارکردنی مرۆڤەکانی چواردەور و تووشی شەرمەزاریت دەکات، بێگومان ئەم حاڵەتەش بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوەیە و پێویستی بە چارەسەرە.

هۆکارەکانی دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم، بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ پاشماوەی خۆراکی لەنێوان دانەکان، هۆکارێکە بۆ گەشەکردنی بەکتریا و بوونی بۆنێکی بێزارکەر، یاخود هەندێک جۆری نەخۆشی وەک هەوکردن و جیوبی لوت یان نەخۆشییەکانی زمان و هەوکردنی سییەکان و نەخۆشیەکانی گەدە و ئامێری هەرس، گرنگتر لەهەمووی بایەخ نەدانە بە پاککرنەوەی دەم و ددان. چارسەرکردنی بۆنی ناخۆشی دەم پاککردنەوەی بەردەوام بە بەکارهێنانی هەویری ددانی باش و فڵچەی تەندروست، چونکە ڕێگە لە دروستبوونی بەکتریای ناو دەم دەگرێت، یاخود بەکارهێنانی سرکە و وەردانی لە دەم بۆ ماوەی 10 خولەک پێش نووستن و پێش نانی بەیانی.

دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، چونکە هۆکارێکە بۆ هەوکردنی دەم و ددان و دروستبوونی بەکتریا و بۆنی ناخۆش. خواردنەوەی شلەمەنی زۆر بەتایبەتی لە ڕۆژدا، چونکە هۆکارێکە بۆ ڕێگریکردنی لە وشکبوونەوە و ڕزگاربوون لە پاشماوەکانی خۆراک، ڕێگریکردن لە بۆنی ناودەم. هەندێک پێکهاتەی ڕووەکی تابەت هەیە بە لابردنی بۆنی ناودەم بەسوودە، دەتوانیت بەکاریبهێنیت، وەک ڕووەکی بەرسیم.

Back to top button