ئاڵا تاڵەبانی: پێشمەرگە دەبێت لەژێر ئەمری عەبادی دا بجولێت

خواكوڕك
لە لێدوانێكی دا ئاڵا تاڵەبانی رایگەیاندووە، پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بەشداریی شەڕی رزگار کردنەوەی مووسڵ دەكەن،هەروەها دەلێت، بەشداری کردنی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بە دەستی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە.
 
ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەلێت،ئەو دوو هێزە ”توانا و لێهاتوویی خۆیان سەلماندووە“. چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم لێدوانەی ئاڵا تاڵەبانی سوكایەتیە بە هێزەكانی پێشمەرگە و بەیەك ئاست بینینیەتی لەگەڵ میلیشیاكانی حشدی شەعبی.
 
ئەم لێدوانەی ئاڵا تاڵەبانی لەبارەی بەشداری کردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لەکاتێک دایە، کە هەموو سەرکردە سوننەکان و هاووڵاتییانی مووسڵ بەشداری کردنی ئەو میلیشیا شیعەیە لە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی مووسڵ رەت دەکەنەوە.
Back to top button