به‌په‌له… ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه هێرشێكی فراوانی داعشی تێك‌شكاند و چه‌ندین تیرۆریستی ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ كرد
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممەوه رایده‌گه‌ێنێت” پێشمەرگە هێرشێکی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی تێکشکاندووە و زیانی زۆری لێداون.
(کەمال کەرکووکی) بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک رایگه‌یاندوه” كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ کاتژمێر 9:45 خولەک تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی فەوجی یەکی لیوای 10ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەو هۆیەوە شەڕێکی توند ڕووی دا، له شه‌ڕه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریستی داعش كوژران و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به توندی لێیان به‌ده‌ستهاتن.
به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك ئه‌وه‌شی باسكردوه” كه هێرشه‌كه هێرشێكی فراوان بووه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به توندی وه‌ڵامی دانه‌وه و به‌رپه‌چی هێرشه‌كه درایه‌وه به زووی و توانرا چه‌ندین تیرۆریست ره‌وانه‌ی دۆزه‌خ بكرێن و تیرۆریستێكیش به برینداری ده‌ستگیركرا، به داخه‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوردستان له‌م رووبه‌ڕووبنه‌وه‌یه شه‌هید بوو.