له‌م واده‌یه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابه‌شبكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌شێكی زۆر له ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوو بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه‌ل ه سه‌ر چاوه‌یه‌كی نێو وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ریگرتووه” وه‌زاره‌تی دارایی به‌شێكی زۆر له ئاماده‌كاریی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ته‌واوو كردووه بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 8ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له واده‌یه‌كی نزیك دهستدهكریت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت.
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان له 15ی مانگ به دواوه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مانگی هه‌شت دابه‌شده‌كرێت و پاشانیش مووچه‌ی سه‌رجه‌م دام و دهگاكانی تر دابهشدهكریت به پێی خشته‌ی دیاریكراوی وه‌زاره‌ت.