یه‌كێتی: پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆككۆماره
له‌باره‌ی جارێكی تر ده‌نگۆی كاندید و پۆسته‌كانی هه‌رێم به‌غدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند، یه‌كێتی و پارتی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنیان هه‌یه، چونكه به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق و پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش هێشتا وه‌ك خۆی ماوه، هیچ گۆڕانكاریه‌كی تێدا رووینه‌داوه، یه‌كێتی پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كانی ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی گۆڕانكاری له پۆسته‌كان ده‌كرێت”.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی نیتشمانی كوردستان، له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا هه‌روه‌ها گوتیشی حیزبەكەی‌و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پرستی سەرۆكی هەرێم‌و سەرۆك كۆماری عێراق رێككەوتنیان هەیە، تائێستا ئەو رێككەوتنە لەنێوان پارتی‌و یەكێتی وەك خۆی ماوەو هیچ كۆبوونەوەیەكیش بۆ گۆڕانكاریكردن تێدا نەكراوە.
هه‌روه‌ها سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره راشی گه‌یاند، كه هیچ داواكاریه‌كی وه‌ها نیه تاوه‌كو ئێستا له‌لایان هیچ حزبێكه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن كه نه‌كرێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كرێت، بریای دوای له كۆبوونه‌وه‌ی لایانه‌كان، ده‌درێت”.