به‌غدا به‌نیازه سه‌رۆككۆماری عێراق بداته ئالا تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمش بداته سروه عه‌بدولواحید
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر هه‌مواری یاسایی كۆمسیۆنی باڵای عێراق كۆبۆوه به‌ڵام له‌به‌ر ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه بۆ هه‌فته‌یه‌كی تر دواخراو و له‌و باره‌یه‌وه،داوای ڕوونکردنەوەش لەو پەرلەمانتارە کوردانە دەکرێت کە بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد چونكه چوونه هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق داوای لێبوردن و سوێند خوارده‌نه‌وه‌یه به یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق”.
له‌م باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدولڵا له لێدوهانێكی دا له‌باره‌ی چوونی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك بۆ ناو په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند”ئەو پەرلەمانتارانە کە یەکێتی و کۆمەڵ و گۆڕان بوون، ڕوونکردنەوەیان دا چونکە داوای ڕوونکردنەوەمان کردبوو، گوتیان چووین تەنیا بەیاننامەی کۆچی دوایی مام جەلالمان خوێندەوە، بەڵام بەگشتی ھەر پەرلەمانتارێک بچێتە ھۆلی پەرلەمانەوە، بەبێ بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان، ئەوە مساوەمەی لەسەر خوێنی شەھیدان کردووە، هه‌روه‌ها ئەوەشی ئاشکرا کرد کە مەرجێکی چوونی هەر پەرلەمانتارێکی کورد بۆ نێو پەرلەمانی عێراق لەلایەن عەرەبە شۆڤێنییەکانەوە ئەوەیە کە ”دەبێت پەرلەمانتارەکە داوای لێبووردن بکات و دان بە یەکپارچەیی خاکی عێراقدا بنێت”.