مالیكی له به‌غدا سوكایه‌تی به پرسه‌ی مام جه‌لال ده‌كات

ئه‌مرۆ له به‌غدا سه‌رۆككۆماری عێراق د. فواد مه‌عسووم، هه‌لسا به‌سازدانی پرسه‌ی ماته‌مینی مام جه‌لال، به‌رپرسانی به‌غداش به‌شێوه‌ی جیاواز به‌شداریان كرد له پرسه‌كه، له‌ناو هۆڵی پرسه‌كه‌دا مالیكی سه‌دام ئاسا به‌خۆی و پاسه‌وانه‌كانی دێنه ژووره‌وه، په‌لاماری پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی فواد مه‌عسووم ده‌ده‌ن، به‌مه‌ش سه‌رپێشی رێنمایه‌كانی پرسه‌كه‌یان كرد، پاسه‌وانه‌كانی پرسه‌كه به سوكایه‌تی به پرسه‌ی مام جه‌لال وێنایان كردووه له‌لایان مالیكیه‌وه”.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه وه‌ك سوكایه‌تی به پرسه‌ی مام جه‌لال له‌لایان په‌یچه‌كانی عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، پاسه‌وانه‌كانى نورى مالكى جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌يانه‌وێت به پاڵپێوه‌نان رێگه بۆ نورى مالكى بكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده نين رێز له پاسه‌وانانى تايبه‌تى پرسه‌كه بگرن، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش له پرسه‌كه‌دا رێنمايى كارپێكراو ئه‌وه بووه، كه نابێت پاسه‌وانى به‌رپرسان بچنه هۆڵى پرسه‌كه‌وه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كانى نورى مالكى ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به زۆره ملێ ده‌چنه ناو هۆڵه‌كه‌وه.
پاسه‌وانێكی مه‌راسیمه‌كه له هۆڵی ميوانخانه‌ى ره‌شيدى شارى به‌غدا رایگه‌یاندووه، كه مالیكی پێشێڵی رێنمایی كارپێكراوی كردووه، سوكایه‌تی به پرسه‌كه‌ی مام جه‌لال كردووه، به‌وه‌ی هێرشی كردۆته سه‌ر پاسه‌وانی پرسه‌كه، به شێوه‌یه‌كی سه‌دام ئاسا هاتۆته ژووره‌وه، به چه‌ك و به هه‌ره‌شه‌وه له‌كاتێكدا له‌به‌رچاوی مالیكی پاسه‌وانه‌كانی مالیكی ئه‌وه‌یان كردووه به‌ڵام مالیكی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه به‌ڵكو به‌ده‌ست ئیشاره‌تی داوه به‌وه‌ی له‌پێشم لای ببه‌ن و ده‌لێـ” ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسورمان بووه، ئاڵا تاڵه‌بانی به په‌ڵه هاتووه و له‌جێگای هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، سوكایه‌تی دونیای به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به پاسه‌وانانی مه‌راسیمه‌كه كردووه، له‌پێش مالیكی دا جنێوی به پاسه‌وانانی مه‌راسیمی پرسكه كردووه”.