یوسف محمەد پارەی خەیاڵی لەو قەیرانە بۆخۆی دەبات

خواكوڕك
رۆژنامەی رووداو ئەمرۆ لەزاری جێگری سەرۆكی پەرلەماندا ئاشكرای دەكات كە یوسف محمەد مانگانە مووچەی خۆی و چڵ پاسەوان وەردەگرێت لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەلێت، نەسریەی مانگانەش چوار ملیار دینار وەردەگرێت.
 
جەعفەر ئیمنكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات كە یوسف محمەد سەرۆكی لەكار خراوی پەرلەمانی سكالای یاسایی لەسەر تۆمار كردووە، دەلێت سكاڵای لە دادگایەكی سلێمانی لەسەری تۆمار كردوە و ئەویش ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگان، وتیی” ئامادەم بچمە بەردەم دادگا،یوسف محەممەد هەر لە رێگەی دادگاوە هۆشداریشی بۆ من ناردووە كە دەسەڵاتی ئەوم بەكارهێناوە، بەڵام دادگا هیچ پەیوەندی بەم مەسەلەیەوە نییە، پەیڕەوی ناوخۆ حەكەمە، هەرچەندە لەدادگا راناكەم و ئامادەم بچمە سلێمانیش”.
 
هەروەها جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەلێت، ئێستا بەهۆی پاشەكەوتی مووچە، سەرۆكی لەكار خراوی پەرلەمان، 2 ملیۆن و 200 هەزار دینار وەردەگرێت و مووچەی 40 پاسەوانیش دەبات، زیاتر لە 15 سەیارەی پەرلەمانی لەگەڵ خۆی بردووە، مانگانەش چوار ملیار دینار نەسریە وەردەگرێت.
Back to top button