محەمەد حاجی مەحموود: عێراق بیری چووە هەوا لەسەر كوردستان ببڕێت, دەسەڵاتی هەبێت ئەوەش دەكات

لەگەڵ ئەوەی وەك كاردانەوە لە بەرامبەر سازدانی ریفراندۆدمی سەربەخۆیی كوردستان, تا دێت وڵاتی عێراق سزایی زیاتر بەسەر خەلكی كوردستان دەسەپێنێت, سكرتێری گشتیی حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات كە گەلی كوردستان بڕیاری خۆی داوە، بۆیە بەغداش دەبێت بەپێی قۆناغ ویستی گەلی كوردستان قبوڵ بكات.

محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیت دیموكراتی كوردستان, رایگەیاند: “گەلی كوردستان بڕیاری خۆی داوە، ئیتر كاتی ئەوە ھاتووە ئێمە و عێراق لەسەر نەخشە رێگای داھاتوو گفتوگۆ بكەین، ئێمە بڕیاری خۆمان ھەیە بۆ سەربەخۆیی، دواتر كۆنفیدراڵیەت یان ھەر ئالیەتێكی دیكە دەگرینە بەر، بەغداش دەبێت ئەوە ھەزم بكات، چونكە ھەڕەشە و گورەشە سوودی نەماوە”.
سكرتێری حزبی سۆسیالیت، ئەوەشی خستە روو كە ناكرێت بەغدا بەچاوی دوژمن سەیری گەلی كوردستان بكات، ئەوە بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق داویەتی، تەنیا یەك شتی بیر چووە ئەویش ھەوا لەسەر خەڵكی كوردستان، ببرێت ئەگەر دەسەڵاتیان ھەبوایە ئەوەشیان دەكرد، دەشڵێت: “زۆر لەگەڵ بەغدا رۆیشتین، چارەسەری نەبوو، جارێك بە ئاشتی، جارێك بە قسە، جارێك بە گفتوگۆ، دواجار سێ ساڵە ئاگاداریان دەكەینەوە واز لەو سیاسەتە بھێنن كە وازیان نەھێناوە، پەنامان بۆ ڕیفراندۆم بردووە، دەبێت ئەوە قبوڵ كراو بێت، چونكە خەڵكی كوردستان بڕیاریان لەسەر داوە”.

محەمەدی حاجی مەحموود، ئەوەشی روون كردەوە كە ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن ئامادەیی دەربڕیوە، دیارە دەستێك لەبەغداوە ئەمە رەتدەكاتەوە، ئەو دەستە دەیەوێت بەغدا بەرەو ھەڵدێر ببات، ناشیانەوێت گرفتەكان چارەسەر بكرێن، ئەگەرنا زوو چارەسەر دەكران، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە بڕیارمان داوە ئامادەین شاند بنێرینە بەغدا و گفتوگۆیان لەگەڵ بكەین و دەبێت ھەڵوسێتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەمەریكاش لەسەر بڕیارەكانی عێراق جدی تر بێت”.

Back to top button