ئوسامە نوجەیفی: بەكارهێنانی هێز دژ بە كوردستان مەترسیدارە
دوای سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە عێراق دژ بەو هەنگاوەی سەربەخۆیی كوردستان چەند فشارێكی خستە سەر كوردستان, زۆر كات هەڕەشەی دیكە لە كوردستان دەكات, سەركردەیەكی عەرەبیش رایدەگەیێنێ، ریفراندۆمی باشووری كوردستان ئەنجامە نەك هۆكار، جەختیش لەوە دەكاتەوە دەبێت بە هەموو شێوەیەك لۆژیكی هێزی سەربازی لەو پرسەدا دووربخرێتەوە.
ئوسامە نوجەیفی، جێگری سەرۆككۆماری عێراق راگەیاند: “ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان ئەنجامە نەك هۆكار، بۆیە هەر چارسەرێك پێویستە نیشتمانی بێت و سەرجەم تەنگژەكان لەخۆبگرێت، بەبێ هیچ پەرواێزخستنێك، لەگەڵ ئەوەی پێویستە بە هەموو شێوەیەك لە لۆژیكی هێزی سەربازی دووربێت، بەڵكو پەنا بۆ چارەسەری ئاشتییانە ببرێت، كە پارێزگاری لە یەكێتی وڵات دەكات”.
بەپێی راگەیێندراوێكی نووسینگەی جێگری سەرۆككۆماری عێراق، ئەو لێدوانەی نوجەیفی رۆژی دووشەممە 9-10-2017 لەكاتی كۆبوونەوە لەگەڵ سالم غەساب زمانان، باڵیۆزی كوێت لە عێراق دراوە.
نوجەیفی، كە یەكێك لە سەردە دیارەكانی سوننەیە، لە كۆبوونەوەكەدا دەستپێشخەرییەكەی روونكردووەتەوە كە بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێكی نیشتمانی لەژێر چەتری دەستوور و یەكڕیزی نیشتمانی، بەتایبەتی دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم خستیەڕوو. هەروەها باسی ئەنجامی ئەو دیدار و كۆبوونەوانەشی كرد، كە لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیا ئەنجامی دان.