پارتی گرینگی بە پۆستی بەغدا نادات چاوەرێی لێسندنەوەی متمانەیە لەزێباری
خواكوڕك
پاش ئەوەی زێباری ئاگادار دەكرێتەوە كە هەوڵێك هەیە بۆ لێ پرسینەوە لە پەرلەمانی عێراق، هۆشیار زێباری پێداگریەكی زۆر دەكات بۆ ئەوەی بچێتە پەرلەمانی عێراق و لەچەند رۆژی رابردوو دوو جەلسەی پەرلەمانی لەسەر لێ پرسینەوەی لە هۆشیار زێباری كرا، یەكەمیان وەڵامەكانی زێباری بوو دووەمیشیان، دەنگدان بوو لەسەر وەڵامەكانی زێباری، ئێستاش باس لەوە دەكرێت كە زێباری لە جەڵسەی داهاتوو دا متمانەی لێ دەستێنرێتەوە.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە پارتی زۆر ساردە لەو هەوڵەی لێسەندنەوەی متمانە لەلایان پەرلەمانی بەغدا، هیچ جوڵەیەكی نیە، ئەمەش بەواتای ئەوە دێت پارتی گرینگی بە پۆستی بەغدا نادات و رێگای پاشەكشەی بەغداش دەیەوێت بەرێگای یاسای بێت.
هەروەها چاودێرانی سیاسی دەلێن، بارزانی و مەكتەبی سیاسی كۆتایان بە بەغدا هێناوە و بەڵام رێگای كۆتای هێنان بە بەغدا تەنها لەرێگا یاسایەوە دەیانەوێت لە بەغدا ئەنجام بدرێت، ئەمەش ئێستا بۆتە دەرفەتێكی باش بۆ ئەوەی پارتی لەبەغدا پاشەكشە بكات، دەلێن لێسەندنەوەی متمانە لە زێباری دوا ئەلقەی پەیوەندی بەهێزی پارتی دەبێت لەبەغدا، چونكە هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتیە، جیاوازە لەوە بەغدا تێروانینی بۆ دەكات.
چاودێرانی سیاسی هەروەها دەشلێن، هۆشیار زێباری نە ئاڵا تاڵەبانیە نە ئارام شێاخ محمەدە و نە عوبێدیە، نە سەلیم جبوریە، بۆیە ئەگەر بەغدا بەتەواوی متمانە لە هۆشیار زێباری بستێنێتەوە بەتەواوی پارتی كۆتای بەبەغدا دەهێنێت، كەسیش ناتوانێت بە پارتی بلێت بگەرێوە بەغدا.
شایانی باسە پێشتر چەندین جار پارتی دیموكراتی كوردستان پاشەكشەی كرد لە بەغدا بەڵام لەژێر داوای ئەمریكا و ئەورووپا گەرایەوە بەغدا بەڵام لەئێستادا بەتەواوی كۆتای بەبەغدا دەهێنێت و كەسیش ناتوانێت بە پارتی بلێت بگەرێوە چوونكە ئەمجارە پارتی بەرێگای یاساییەوە پاشەكشەی كردووە.