موقته‌دا صه‌در: هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه و فشارێك بۆ سه‌ر كورده‌كان قبوڵكراو نیه و فیتنه‌ی سیاسیه
سەرۆكی ڕەوتی صەدر سەبارەت بە هەڕەشە كردن لە كورد و كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” هەڕەشە كردن لە كوردەكانی بەغداو پارێزگاكانی دیكە فیتنەی سیاسییە.
بەپێی هەواڵێكی فورات نیوز، (موقتەدا صەدر) سەرۆكی رەوتی صەدر لە عێراق كاردانەوەی خۆی سەبارەت بە هەڕەشەكردن لە كورد لە شارەكانی عێراق دەربڕیوە، و گوتوویه‌تی” ئه‌مه‌ی ده‌كری فیتنه‌ی سیاسیه و مایه‌یی قبوڵ نیه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه بێ” موقته‌دا صەدر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه” كه هەر جۆرە هەڕەشەكردنێك بۆ سەر ماڵ و حاڵی كورد لە شارەكانی بەغدا یان پارێزگاكانی دیكە ڕەتدەكەنەوەو ئەمە نانەوەی فیتنەی سیاسییە، نابێت بە هۆی ڕیفراندۆمەوە هێرش بكرێتە سەر هیچ كوردێك.
هەروەها رێبه‌ری ره‌وتی صه‌درییه‌كان باسی له‌وه‌شكردووه” كە نابێت دەست بۆ هیچ دەمارگژییەك ببرێت و لەم ڕووەوە نابێت خەڵكی بێ تاوان ببنە قوربانی.