ئابوری ناسێكی ئه‌مریكی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابوری بوو

خەڵاتی نۆبڵی ئابووریی ئەمساڵ به ئابووریناس و لێکۆڵەری ئەمریکایی، “ریچارد تەلەر” بەخشرا.

تەلەری تەمەن ٧٢ساڵ، بەهۆی لێکۆڵینەوه و بەشداریی له بواری “ئابووریی رەفتاری”، خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت,ئابووریی رەفتاری له هۆکارەکانی پەیوەندیدار به هەست و کۆمەڵگه له شی‌کردنەوه و درکی بازاڕەکان و بابەته ئابوورییەکان دەکۆڵێتەوه.

ئاکادیمیای نۆبڵ له بەیاننامەیەکدا سەبارەت به پێدانی خەڵاتەکه به تەلەر، رایگەیاندووه” چالاکی و لێکۆڵینەوەکانی تەلەر پێشان دەدات که چۆن تایبەتمەندییه مرۆییەکان کاریگەریی لەسەر بڕیاری تاکەکان و هەروەها دەرهاویشتەکانی بازاڕ دادەنێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌”كه‌ (ریچارد تەلەر) له زانکۆی شیکاگۆ وەک لێکۆڵەری و مامۆستا کار دەکات و رۆژانه‌ ده‌وامی فه‌رمی له‌و زانكۆیه‌یه‌.

Back to top button