ئایلان سمت: پێویسته ئه‌وروپا پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/ئالا.jpg)
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی كورد بكه‌ن له هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی، پاش ئه‌وه‌ی ریفراندۆم سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌ستهێنا.
په‌رله‌مانتار (ئایلان سمت) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ئه‌ندامی باڵا له پارتی نیشتمانی سكۆتله‌ندی (ئێس ئێن پی) داوای له په‌رله‌مان و وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه” كه رۆڵێكی بنیاتنه‌رانه بگێڕن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی و داواشی لێكردوون پشتگیریی كورد بكه‌ن له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یهاوێژێت بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چونكه سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان له سود و قازانجی ئه‌وروپادایه،
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئه‌وروپا ئه‌وه‌شی گوتوه” بۆیه پێویسته ئه‌وروپا ده‌ستپێشخه‌ری بكات و رۆڵێكی باڵاتری هه‌بێت له‌پرسی به ده‌وڵه‌تبوونی كوردستان، چونكه سه‌ر ئه‌نجام ئه‌وروپا سود به‌خۆی ده‌گه‌ێنێت له‌وپ رسه.