هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین مه‌ترسی هه‌یه‌ نه‌گاته‌ مۆندیالی 2018

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دواین گەڕی پاڵاوتنی كیشوەری ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیكوادۆر رووبەرووی یەكترببنەوە”.

یارییەكە كاتژمێر (2:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ئاتاهوالبا) لەشاری كۆیتۆ بەرێوەدەچێت، له‌ یاریه‌كه‌دا ئەرجەنتین لە دۆخێكی مەترسیدارە و ئەگەری هەیە نەتوانێت بەشداری كۆتاییەكانی مۆندیال بكات، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌هێنێت.

ئێستا تانگۆ بە كۆكردنەوەی (25) خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتووە كە ئەم ژمارەیە نایگەینێتە مۆندیال ، بۆیە پێویستی بە بردنەوە هەیە تا راستەوخۆ بگاتە جامی جیهانی”.

ئەگەر ئەرجەنتین بباتەوە و پیرۆ و كۆڵۆمبیا یەكسانبن ، ئەرجەنتین راستەوخۆ دەگاتە مۆندیال ، ئەگەر پیرۆ بباتەوە و ئەرجەنتین بردنەوە تۆمار بكات دەچێتە یارییەكانی پاشكۆ ، بەڵام ئەگەر خۆی یەكسان بێت یان بدۆرێت ، ئەوا بەفەرمی ماڵئاوایی دەكات”.

Back to top button