وێنه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ببینه‌ كه‌ داوای لێبوردنیان له‌عه‌ره‌به‌كان كردوو دانیان به‌ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق دانا

رۆژی 9ی 10ی 2017 چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی یه‌كێتی و گۆڕان، به‌شداری ته‌واوی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ به‌شداریان له‌ دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق كرد له‌ژێر ناوی ( خوێنه‌وه‌ی پرسه‌نامه‌ مام جه‌لال) به‌ڵام ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پارتی ده‌لێت، ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین درۆ بوو له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌شداریان له‌كاتێكدابوو كه‌ سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پاش ریفراندۆم گوتی هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی كورد بێته‌ هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق دانی ناوه‌ به‌ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و داوای لێبوردن كردن له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم”.

د.ئه‌رده‌لان نوره‌دین ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی پارتی له‌ دیمانه‌یه‌كی دا رایگه‌یاند، چوونی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كێتی و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ چوون داوای لێبوردنیان كردووه‌ له‌ پێچانی ئاڵای كوردستان به‌ تابووتی ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌مه‌ش جۆڕێك بووه‌ له‌ داوای لێبوردن كردن له‌ په‌رله‌مانی عێراق و داننان به‌ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌ ریفراندۆم”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پێشتر گۆڕان بریاری دابوو فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری دانیشتنه‌كان نه‌بێت، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به‌بیانووی خوێنه‌وه‌ی پرسه‌نامه‌، له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان داوای لێبوردنیان له‌ په‌رله‌مانتارانی عێراق و دانیان به‌یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق نا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌گۆڕان ده‌لێـ فراكسیۆنی گۆڕان بریاری فه‌رمی گۆڕانی له‌ به‌شداری كردن له‌ هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق شكاند”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆژه‌ سوونه‌كان و شیعه‌كان له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق كێشه‌یان له‌نێوانیاندا دروست ده‌بێت، فراكسیۆنی سه‌ر به‌ مالیكی هه‌ره‌شه‌یان له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌ كورده‌كانی نزیك له‌ خۆیان كردووه‌، به‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن بۆ دروست كردنی نیسابی یاسایی، ئه‌وانیش له‌ژێرناوی پرسه‌نامه‌ به‌شداریان كردووه‌، له‌و به‌شداریه‌شدا، به‌پێی قسه‌كانی سلیم جبوری كه‌ رایگه‌یاندبوو، هه‌ركه‌سێك به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان بكات له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان، په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌ له‌ ریفراندۆم و دانانه‌ به‌ یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق”.

 

Back to top button