كێشه‌كانی پارتی و گۆڕان چاره‌سه‌ر بوونه و گۆڕان كێشه‌ی نیه له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌ناو خه‌ڵك
پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوێستی خۆی له كاندیدكردن و راسپارده‌ی كۆمسیۆن له‌زاری یوسف محه‌مه‌د وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكرا كرد، كه كێشه‌یان له چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی له‌ناو خه‌ڵك پێشاندا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستاندا، ده‌لێـ” له‌ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان پارتی و گۆڕاندا نه‌ماوه، چونكه كێشه‌كانی ئه‌وان له‌سه‌ر بنه‌مایی چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك بووه له‌ناو خه‌ڵك، ئێستا گۆڕان به‌مه رازیه، بۆیه ده‌كرێت، له داهاتووێكی نزیكدا، پارتی و گۆڕان چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كانیان بكه‌ن”.
له‌و باره‌یه‌وه سەلاح دەلۆ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌لێـ”پارتی و گۆڕان گەیشتوونەتە قۆناغی تێپەڕاندنی ناکۆکییە سیاسییەکان و گفتوگۆی نێوانیان بەردەوامە و وەزیرەکانی گۆڕانیش بۆ سەر کارەکانیان دەگەڕێنەوەگوتیشی: “پارتی و گۆڕان دەبێ قۆناغی ناخۆشییەکان تێپەڕێنن، بۆ ئەم مەبەستەش ھەر دوولا درێژە بە گفتوگۆکانیان دەدەن و ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەسەر پێک‌ھێنانی حکوومەت کردوومانە، یان نوێ دەکرێتەوە یان چوارچێوەیەکی نوێی بۆ دەدۆزرێتەوە و ئەوانیش وەزیرەکانیان دەگەڕێننەوە سەر کارەکانیان و قسە لەگەڵ فراکسیۆنەکەشیان دەکرێت، تاوەکوو بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بکەن”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕاشی گەیاند: “لە داھاتوودا پارتی و گۆڕان چەند کۆبوونەوەی دیکەیان پێکەوە دەبێت و کۆبوونەوەکان لەسەر بنەمای پتەوکردنی پەیوەندیی ھەردوولایەنە بۆ پرسی حکوومەتیش گۆڕن لەناو خۆیدا ڕاویژ دەکات و وەڵامی پارتی دەداتەوە، چونکە ئەوانیش دەبێ بەشداری لە کابنیەی حکوومەتدا بکەنەوە”.
شایانی باسه ڕۆژی یەکشەممە 8/10/2017، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی، لەگەڵ عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان کۆبوونەوە.