بۆرییه‌ كۆنه‌كه‌ی كه‌ركووك و توركیا له‌ده‌سه‌ڵاتی عێراق نه‌ماوه‌

جه‌بار لوعه‌یبی وەزیری نەوتی عێراق داوای لە کۆمپانیای نەوتی باکوور و کۆمپانیای پرۆژەکانی نەوت کردووە پرۆسەی کردنەوەی بۆری نەوتی کەرکووک – جەیهان دەستپێبکەنەوە، دەشڵێت، ئەمن و ئاسایشی سەلاحەدین و نەینەوا پارێزگاری لە بۆری نەوتییەکە دەکەن و هه‌روه‌ها بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆرییەکە بە نزیک بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهاندا دەڕوات”.

وەزیری نەوتی عێراق گوتیشی” هیچ بەربەستێکی دارایی و ئابووریان لەبەردەم نییە تاوەکو ببنە رێگری لە کردنەوەی بۆرییە نەوتییەکە، له‌به‌رامبه‌ریشدا عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاند، کاتی خۆی ئەو بۆرییە نەوتە رۆژانە 250 هەزار بۆ 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکرد، ئێستا لە رێگەی بەندەری باکوورەوە هەوڵدەدەین بە توانایەکی زیاتر بۆرییە نەوتییەکە بکەینەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و بۆرییه‌ كۆنه‌ی كه‌ركووك و توركیا رایگه‌یاند، نه‌ نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركووك و نه‌ بۆریه‌كه‌ له‌ده‌ستی حكومه‌تی عێراق ماوه‌ تا بریاری له‌سه‌ر بدات، هه‌مووی له‌ژێر كۆنترۆلی پێشمه‌رگه‌ دایه‌، ئه‌مه‌ش سه‌رلێشێواوی به‌رپرسانی عێراق پێشان ده‌دات هه‌روه‌ك چۆن بانگه‌شه‌ی ده‌روازه‌ی تریان ده‌كرد له‌نێوان توركیا و عێراق له‌ناو خاكی سوریا، بۆیه‌ ئه‌م قسانه‌ ته‌نها شڵه‌ژانی به‌رپرسانی عێراقه‌ كه‌ هیچ له‌ جوگرافیاكه‌ شاره‌زا نین”.

Back to top button