پەرلەمانتارێكی رووسیا: مۆسكۆ دژی جیابوونەوەی كوردستان نییە
دوای سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان, روسیا وەك وڵاتێك كە بە هەستیاریەوە مامەلە لەگەڵ ئەنجامەكانی ریفراندۆم دەكات و داوای لە عێراق كردووە كە رێز لە مافی كوردس بگرێت, پەرلەمانتارێكی رووسیا رایدەگەیانێت، وڵاتەكەی لەگەڵ مافی چارەنووسی گەلاندایە، لەو چوارچێوەیەشدا دژی جیابوونەوە و سەربەخۆیی كوردستان نابێت.
پاڤكنی فەدۆرۆڤ، پەرلەمانتاری پارتی دەسەڵات لە پەرلەمانی رووسیا گوتی:” وڵاتەكەی لەسەر دوو پرەنسیپی نێودەوڵەتی كار دەكات؛ یەكەمیان پاراستنی یەكپارچەیی خاكی وڵاتانە، دووەمیش دیاریكردنی مافی چارەی خۆنووسینی گەلان، لەو چوارچێوەیەشدا هێشتا رووسیا بڕیاری نەداوە، بەڵام بەدڵنیایی مۆسكۆ دژی جیابوونەوەی كوردستان نابێت.
رووسیا هەڵویستی لەبارەی جیابوونەوەی كوردستان لە عێراق نەرمە. پێشتر وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، دەبێ رێز لە دەنگ و ویستی نەتەوەیی خەڵكی كوردستان بگیرێت.
هەفتەی رابردووش ڤلادیمیر پووتین، سەرۆكی رووسیا رایگەیاند، نابێ وڵاتان پەیوەندییە ئابوورییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بپچڕێنن.