بارزانی: پابەندین بە ئەنجامی ریفراندۆم

جارێكی دیكە مەسعود بارزانی دڵنیاییدا لەوەی كە دەستبەرداری ئەنجامی ڕاپرسی بۆ سەربەخۆیی نابن و پاشەكشێی لێ ناكەن.
لە میانەی دیداری لەگەڵ ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا،بارزانی تەئكیدی كردەوە كە دەست بەرداری ئەنجامی گشت پرسی ۲٥ی ئەیلول نابن و لە هەمان كاتیشدا ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ بەغداد و لەو ڕووەشەوە نوێنەری یەكێتی ئەوروپا ئامادەیی یەكێتیەكەی بۆ ناوەندگیری هەولێرو بەغداد ڕاگەیاند.

لە بەرامبەردا تا هەنوكە حكومەتی عێراق بە لۆجیكی هێزو سزادانی دەسەڵات و گەلی كوردستان مامەڵە دەكات و دەیەوێت هەرێمی كوردستان ناچار بكات لە ئەنجامی گشتپرسیی پەشیمان ببنەوە.

Back to top button