راگه‌یاندراوێك له‌ كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) بڕیارەکەی حکوومەتی عێراقی لەبارەی کۆمپانیاکانی مۆبایل بە ناڕوون لەقەڵەم دا کە باس لە گواستنەوەیان بۆ بەغدا دەکات, و رایده‌گه‌ێنێت” ئێمه‌ تا ئێستا كارمان به‌  بڕیاری به‌غدا كردووه‌.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە كه‌ كۆپیه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌” كه‌  سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای (کۆڕەک تیلیکۆم) “سیروان بارزانی” ڕایگه‌یاندوه‌”  بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق لەبارەی کۆمپانیاکانی مۆبایل ناڕوونی تێدایە، بۆیه‌ بۆ زانینی ھۆکارەکانی ئەو بڕیارە و وردەکاریی زیاتر، نوێنەرانی کۆمپانیاکە دەچنە بەغدا. گوتیشی: ”ئێمە لە بنەڕەتدا بۆ کارکردن، مۆڵەتمان لە دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن لە بەغدا وەرگرتووە و کۆڕەک تیلیکۆم بڕیارەکانی ئەو دەستەیە جێبەجێ دەکات، ئیدی نازانین مەبەستی ئەو بڕیارە نوێیەیان چییە؟”.

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم باسی له‌وه‌شكردووه‌” كه‌ ھەر بڕیارێک لە بەغداوە دەربچێت، ئەوان بۆ خزمەتکردنی بەشداربوووەکانیان لە عێراق ‌و ھەرێمی کوردستان پێیەوە پابەند دەبن.

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” ڕۆژی دووشەممە 9/10/2017، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، بڕیاردراوە سەرجەم تۆڕەکانی مۆبایل بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ناوەند و بۆ بەغدا بگوازرێنەوە.

Back to top button