دۆستێكی نزیكی كورد ده‌بێته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، (دۆناڵد تره‌مپ)، نیازی وایه پشتیوانێكی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ بكاته جێگره‌وه‌ی (رێكس تیله‌رسن) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئێستادا.
به پێی زانیارییه میدیاییه‌كانی ئه‌مریكا، له چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌رۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (دۆناڵد تره‌مپ) باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان (جۆن بۆڵتن)ی بینیووه، به مه‌به‌ستی دانانی له شوێنی (رێكس تیله‌رسن)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه كه پێده‌چێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا تیله‌رسن له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و خراپی رۆیشتووه و چه‌ند جارێك میدیاكان ئاشكرایان كردووه تیله‌رسن قسه‌ی ناشرینی له‌سه‌ر تره‌مپ كردووه.
كاندیدكردنی جۆن بۆڵتن، له‌كاتێكدایه كه ناوبراو هه‌فته‌ی رابردوو به ميدياكانى رایگه‌یاند” پێویسته ئه‌مریكا پشتگیریی له كوردستانی سه‌ربه‌خۆی بكات و دان به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی مانگی رابردووی كوردستاندا بنێت.