پارتی به‌توندی وه‌ڵامی فه‌خره‌دین قادر ده‌داته‌وه
خواكوڕك
سكرتێری په‌رله‌مان له میانی قسه‌كردنی بۆ مالپهرێكی نزیك له گۆڕان ده‌ڵیت “پارتی بەرپرسی یەکەمە لە کەیسی شنگال چونکە بەرپرسە سەربازیەکانی ئەوان لەوێ بوون”. له وه‌ڵامدا پارتی ده‌ڵێت ” ئیمە دەزانین کاک فەخرەدین لەدڵی نایە براکانی لە داعش تاوانبار بکات چونکە هاوبیر و باوەڕی ئەون”.
له وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی فه‌خره‌دین قادر له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ مالپه‌ڕی SNN داویه‌ته پاڵ ئه‌و حزبه، پارتی ده‌ڵێت “ئیمە دەزانین کاک فەخرەدین لەدڵی نایە براکانی لە داعش تاوانبار بکات چونکە هاوبیر و باوەڕی ئەون، ئەگینا گەر خۆشەویستی بۆ داعش نەبێت و زەڕەیەک ویژدانی هەبوایە دەیزانی کەداعش بەچەک و جبەخانەی دوو وڵات هێرشی کردە سەر زومار و گرتی کەتاکە دەروازە و ڕیگەی شنگالە بۆ هەریمی کوردستان و ئەوەش بوە هۆی کەوتنی شنگال”.
فه‌خره‌دین قادر ده‌ڵێت، “بۆیە پەرلەمانی کوردستان کەیسەکەی بەجینوساید نەناساندوە چونکە کراوەتە ململانێی سیاسی و پارتیش تاوانباری یەکەمە”.
له‌وه‌ڵامدا پارتی هۆكارێكی دیكه ده‌خاته روو، ده‌ڵێت “ئەی بۆ ناڵێی سەرۆک و سکرتیری پەرلەمان خاوەن فکرەی ئیسلامین و حەزناکەن دژی هاوبیرە داعشەکانیان کەیسی یەزیدی بەجینوساید بناسینن. گەر وانیە و ئێوە خەمی ململانێی سیاسیتان بوو بۆچی پرۆژەی یاسای سەروکایەتی هەرێمتان بێ رەزامەندی پارتی بردە پەرلەمان”. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “پەرلەمان ئەو رۆژە رۆل و کاریگەری نەما کەدرایە دەست هاوبیره‌كانی داعش”.