نوجه‌یفی: كێشه‌ی نێوان شیعه و سونه زۆر گه‌وره‌تره له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له باره‌ی كێشه نێوخۆییه‌كانی عێراقه‌وه رایدهگهێنێت” كه كێشه‌ی پێكهاته‌ی سوننه له‌گه‌ڵ شیعه زۆر گه‌وره‌تره له كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پێویسته سه‌رتا ئه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
(ئوسامه نوجه‌یفی) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: كێشه‌كانی ئێمه له گه‌ڵ شیعه زۆر گه‌وره‌تره، له كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بۆیه به‌ڵام ئێمه هێشتان په‌یوه‌ندییمان باشتره له‌گه‌ڵ كورد وه‌ك له‌گه‌ڵ شیعه.
جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق ئه‌وه‌شی باسكردووه” كه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێمه له ناوچه دابڕێندراوه‌كان، كێشه‌و گرفتمان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه،به‌ڵام لێك تێگه‌یشتن له نێوانماندا هه‌یه، هاوگاری یه‌كترین، ئه‌مه سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی له‌كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شاره سوننییه‌كان، كه‌س كاری ئێمه روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد،چونكه رێگه‌یان پێ نه‌درا بچنه نێو به‌غدا.