نه‌جیبه نه‌جیب: ئاماده‌ین بۆ هه‌ر سزا و لێپێچینهوهك له‌سه‌ر خه‌ڵك و گه‌لی كوردستان
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، له باره‌ی ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مان و پارێزگاری كردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان رایدهگهێنێت” كه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان گرنگتره له ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی عێراق له لیستی پارتی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه” كه ئه‌ندامانی كورد هیچ تاوانێك یان كارێكی نایاسایی و ده‌ستوورییان نه‌كردووه تا سزا بدرێن له لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه، له په‌رله‌مانی عێراق، چونكه ئێمه مافێكی سروشتی خۆیان ئه‌نجام داوه و ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن، وه به پێی ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و به پێی میزاج له هه‌ندێ لایه‌نه‌وه ته‌فسیر ده‌كرێت، روونیشیكرده‌وه” بۆ ئه‌وانه سزا نادرێن كه ده‌ستیان هه‌بوو له رووخانی شاری موسڵ و تاوانی سبایكه‌ر و دزینی 900 ملیار دۆلار له عێراق.؟
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه” كه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان زۆر له ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگتره و ئه‌وه كه‌مترین شته كه ده‌توانین پێشكه‌شی گه‌ل و نیشتیمانی بكه‌ین، بۆیه ئاماده‌ین بۆ هه‌ر سزا و لێپیچینهوهیهك له‌و باره‌یه‌وه.