بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی قۆڵۆن بكه‌یت پێویسته خورما بخۆیت
له تازه‌ترین توێژینه‌وه ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه” كه خورما ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌کانی ” ئاسن و ڤیتامینه‌کان ” و ماده پێویستیه‌کانی تری بۆ له‌ش بۆیه سودێک یزۆری هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و پارێزگاری ده‌کات دژی نه‌خۆشیه‌کان.
له‌و توێژینه‌وه‌ی كه له ووڵاتی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه هاتووه” كه پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که خواردنی 100 گرام له خورما ئه‌بێته هۆی دابین کردنی خۆراکی پێویست بۆ له‌ش به‌رێژه‌ی 5 – 10% به درێژایی رۆژ که له‌شی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی بۆیه مرۆڤ ده‌پارێزێت له توش بوون به چه‌ند نه‌خۆشیه‌ک و هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆی دابین کردن وزه‌یه‌کی زۆر بۆ له‌شی مرۆڤ و هه‌روه‌ها پاریزگاری له مرۆڤ ده‌کات دژی توش بوون به سێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن.
پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان له توێژینهوهكهب ۆ ده‌ركه‌وتوه” که خورما ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی رێژه‌ی کۆلسترۆل له خوێن و هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆی رێگرتن له گه‌شه و ته‌شه‌نه‌ی خانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و ناهێلێت مرۆڤ توشی ئه‌م هنخۆشیه مه‌ترسیداره ببێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه” كه هۆی ده‌وله‌مه‌ند بوونی خورما به ماده‌ی کالسیۆم ئه‌م ماده‌یه ئه‌بێته هۆی به‌هیزکردنی خانه‌کانی له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان و هه‌روه‌ها ئه‌بێته هۆی دروست کردنی هاوسه‌نگ بوون له لێدانه‌کانی دڵ و پالهپستۆی خوێن
جگه له‌مه‌ش به هۆی بوونی ڤیتامین ” ئه‌ی ” ئه‌بێته هۆی پارێزگاری کردن له پێست دژی نه‌خۆشیه‌کان و هه‌وکردن به‌لام به شێوه‌یه‌کی گشتی رۆلێکی سه‌ره‌کی هه‌یه له پاریزگاری کردن دژی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن.