سپێناغ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات
له هه‌والێکی رۆژنامه‌ی ” توب سانتيه ” ئه‌وه هاتووه که پزیشکه‌کان ئاماژه به‌ده‌ده‌ن که خواردنی سپێناغ ئه‌بێته هۆی پاراستنی مرۆڤ له توش بوون به زۆر نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی رێگر ده‌بێت له توش بوون به نه‌خۆشی شه‌کره له جۆری دووه‌م.
به‌پێی گوته‌ی پزیشکه‌کان به‌کارهێنانی 150 گرام سپێناغ له رۆژێکدا بۆ خورادن ئه‌بێته هۆی دووربوون له نه‌خۆشی شه‌کره به رێژه‌ی 14% به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و که‌سانه‌ی که سپێناغ به‌کارناهێنن
له‌لایه‌کی تر پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه که سپێناغ ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌کانی مه‌گنسیۆم به به‌راورد لهگهلسهوهکانی تر چونکه مه‌گنسیۆم ئه‌بێته هۆی رێکخستنی رێژه‌ی ئه‌نسۆلین له خوێن و هه‌روه‌ها چالاکیه‌کانی باشتر ده‌کات مه‌به‌ش رێگر ده‌بێت له توش بوون به شه‌کره
بۆیه پزیشکه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که سپێناغ هێزو توانایه‌کی زۆر ده‌به‌خسێت به ماسولکه‌کانی له‌ش.