دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند هه‌ریه‌كه له پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌سه‌ر ئاستی باڵادا له پیرمان له كۆبوونه‌وه، دان بریاره له‌باره‌ی ناوی (سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عێراق) گفتووگۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ری هه‌یه، له‌سه‌ر پێشنیاری یه‌كگرتوو و یه‌كێتی ناوه‌كه بگۆڕدرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه، دیار نیه، كه بریاره‌كه بۆ ناوی (سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عێراق) چۆن گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت”.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌كه له‌نێوان ( پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو) به‌رێوه ده‌چێت، له‌سه‌ر گۆڕینی ناوی( سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عێراق) كه بۆته جێگای ره‌خنه‌ی حزبه‌كان، ده‌لێت ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ یه‌كرێزی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ به‌شداری لایانه‌كانی تریش بریار له‌سه‌ر گۆڕینی ناوه‌كه بدرێت، سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، كۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی بەرپرسانی باڵای پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، بە هەوڵی سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیە.
شایانی باسه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم كاره‌كانی ته‌واو كرد، (سەركردایەتی سیاسی كوردستان – عێراق) دامه‌زرا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه له‌لایان حزبه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و یه‌كرێزی لایانه‌كان بریاره ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بگۆڕدرێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دا گفتوگۆ بكه‌ن”.