ڤیدیۆ:ئاڵا تاڵه‌بانی بانگێشتی له‌سێداره‌دانی ئه‌نجامده‌رانی ریفراندۆم ده‌كات

پاش ئه‌وه‌ی پرسه‌ی مام جه‌لال له‌ ته‌واوی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كۆتایی هات، لاهور شێخ ده‌نگی له‌ په‌یامێكی دا چه‌ند نیازێكی پیلانگێری له‌سه‌ر كه‌ركووك ئاشكرا كردوو، ریفراندۆمی به‌ نه‌خه‌مڵێنراو له‌ قه‌ڵه‌مدا، داوایی هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجامه‌كه‌ی كردوو، له‌ قسه‌كانی دا گوتی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر شاری كه‌ركووك، هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدابوو، كه‌سێكی گوماناوی له‌ ڤیدیۆیه‌كدا به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی ئیداری كه‌ركووك، داوایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم و راده‌ست كردنه‌وه‌ی كه‌ركووكی كرد به‌ به‌غدا، ئه‌مه‌ش گومانه‌كانی زیاتر كردوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پیلانێكی مه‌ترسیداری تێوه‌گڵاوی هه‌بێت بۆ سه‌ر كه‌ركووك، به‌مه‌ش هه‌ره‌شه‌یه‌كی روون به‌ر گوێ خه‌ڵك كه‌وت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌”.

https://www.facebook.com/482874688735190/videos/489140271441965/

به‌چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م، ئاڵا تاڵه‌بانی كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئاڵا ئه‌سه‌دی، په‌رله‌مانتاری كوردی نزیك له‌ مالیكی، له‌ دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ئۆرگانی فه‌رمی لیستی شاسوار عه‌بدولواحید، رایگه‌یاند، به‌پێی بریاری ئه‌منی قه‌ومی عێراقی، هه‌ركه‌سێك هه‌وڵی پارچه‌كردنی وڵات بدات، هه‌وڵی دابه‌شكردنی بدات، ده‌بێت له‌سێداره‌ بدرێت، له‌به‌رامبه‌ر بریاری ده‌ركردنی پارێزگای كه‌ركووك، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئاڵا تاڵه‌بانی گوتی بریاری په‌رله‌مانی عێراق و دادگای فیدراڵی عێراق راسته‌، نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگای كه‌ركووك، تۆمه‌تباره‌ به‌ گه‌نده‌ڵی و بریاره‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ریفراندۆمه‌وه‌ نیه‌”.

پێشتر نووسینگه‌ی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، بریاری ریفراندۆم و هه‌ڵكردنی بریاری تاكره‌وی ئه‌و نیه‌، ئه‌و ئه‌و بریاره‌ی نه‌داوه‌، به‌ڵكو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و بریاره‌ی داوه‌، هه‌وڵدان بۆ ده‌ركردنی من، هه‌وڵێكی سیاسیه‌ و كاردانه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌، هیچ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ لایانی یاسایی، به‌ڵام ئاڵا تاڵه‌بانی كه‌ به‌ ئاڵا ئه‌سه‌دی ناوی ده‌ركردووه‌، به‌ ره‌وتی عێراقچیه‌كان ده‌ناسرێت، له‌ به‌غدا له‌ هه‌وڵدایه‌ به‌ئاراسته‌ی تر بابه‌ته‌كه‌ بگۆڕێت و له‌سه‌ر بابه‌تی كه‌ركووك، داوای راده‌ستكردنی ئیداره‌ی ئه‌و شاره‌ی كرد به‌ به‌غدا، هه‌ر له‌ دیمانه‌كه‌شی دا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ پێشنیاز كراوه‌ له‌لایان كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسایی سه‌ر به‌ مالیكی بكرێته‌ پارێزگاری كه‌ركووك”.

 

Back to top button