بریاری ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام و سه‌رۆكی كۆمسیۆن ته‌نها له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا جێبه‌جێ ده‌بێت
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی باڵا رایگه‌یاند: “دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی سه‌رپه‌رشتیاری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: “ئه‌و بڕیاره به پشتبه‌ستن به سكاڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركراوه‌و ده‌ڵێن پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقه، به‌یره‌قدار ته‌ئكیدیكرده‌وه كه “دادگا به‌پێی ماده‌ی 329 له یاسای سزاكان، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن ده‌ركردووه”.
بڕیارەکەی دادگای رەسافەش لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەی 9-10-2017ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەبادی، بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، چەند بڕیارێکی نوێ لەدژی هەرێمی کوردستان دەرکران کە بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە ئەنجوومەنەکە بەدواداچوونی بۆ بەرزکردنەوەی داواکاری لەلایەن داواکاری گشتی کردووە “لەپێناو شوێنکەوتنی هەموو ئەو کارمەندانەی دەوڵەت، کە بەپێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، رێوشوێنەکانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان جێبەجێ کردووە، هەروەها لیستێک بەناوی تۆمەتبارەکان ئامادەکراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر”.