به‌غدا و ته‌هران به لاهور تاڵه‌بانی هه‌ره‌شه له ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌ن له‌یه‌كێتی وپارتی
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئێران و عێراق له‌هه‌وڵی پێشخستنی شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی دان، به به‌رپرسانی یه‌كێتیان گوتووه، كه ده‌بێت بریاری یه‌كڵا كه‌ره‌وه بده‌ن، خۆیان له ریفراندۆم و جیابوونه‌وه كوردستان له عێراق، یه‌كلا بكه‌نه‌وه، بریاری هه‌لپه‌ساردنی ریفرندۆم بده‌ن، ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه‌ش شه‌وی رابردوو له زاری لاهور تاڵه‌بانی جارێكی تر گوترایه‌وه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پیلانی ئێران و عێراق سه‌ره‌تا به هه‌ره‌شه‌كانی لاهور تاڵه‌بانی ده‌ستی پێكرد، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه لاهور تاڵه‌بانی به‌كاربهێنن بۆ دژایه‌تی پێشمه‌رگه و پاشه‌كشه پێكردنی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، قۆناغی سێهه‌می ئۆپراسیۆنی حه‌ویجه، بۆ هێرش كردنه سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌ست پێ بكه‌ن، به‌مه‌ش شه‌ڕی چاوه‌روان كراوی هێزی پێشمه‌رگه و حشدی شه‌عبی ده‌ست پێ بكات، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی بالای پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو له پیرمام له كۆبۆنه‌وه دان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌موویان له ئاماده باشی دان، هیچ هێرشێك ئه‌نجام ناده‌ن، به‌ڵام له‌هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ریان بریاری تێكشكاندنیان پێیه، ئه‌وكاته كه‌س ناتوانێت پێشی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێت، چونكه پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌گه‌ری هێرشی حه‌شدی شه‌عبی تا به‌رزایه‌كانی چیای حه‌مرین، ده‌سه‌ڵاتی هێرشی پێدراوه”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی و پارتی و یه‌كگرتوو، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆدا گوتوویانه، پێشمه‌رگه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه ناكات و رێگاش به‌هێچ هێزێك نادات، جگه له‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم ناكرێت، ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم قسه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێكیش بكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ناچار هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆی كوردستان له‌ژێر رۆشنای ئه‌نجامی ریفراندۆم رابگه‌ێنێت”.