چنار سه‌عد : پێویستیمان به نزیكبونه‌وه‌ى یه‌كترو ڕێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كوردى یه
” د.چنار سه‌عد عه‌بدوڵا” ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگه‌یاند ” پێویسته عێراق ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا بكات ، هه‌روه‌ها پێویستیشه هه‌رێمى كوردستان پێداگرى له‌سه‌ر كارتى ڕیفراندۆم بكات ، نابێت به‌هیچ جۆرێك سازش له‌سه‌ر ئه‌و كارته بكات و ده‌كرێ میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تى ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌نانه بدۆزێته‌وه “.
هه‌روه‌ها “د.چنار سه‌عد عه‌بدوڵا ” گوتیشى ” به‌هۆى هه‌ره‌شه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ كه به‌نیازن گه‌لى كوردستان توشى ئازار بكه‌ن ، پێویستیمان به نزیكبونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى كوردییه ، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كۆبونه‌وه‌كانى نێوان گۆران و پارتى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌رده‌وام بن “.