ته‌واوی زانیاریه‌كان له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌ تویتێكی دا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، به‌زمانی ئینگلیزی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌ له‌ په‌یامه‌كه‌دا، رایده‌گه‌ێنێت” پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات و ئامادەکاری بۆ هێرشی گەورە دەکەن”.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پەیامی مەترسیدارمان لە هێزە عێراقییەکانەوە پێدەگات، لەنێویاندا حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی، کە ئامادەکاری دەکەن بۆ هێرشی گەورە بۆ سەر کوردستان لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و باکووری موسڵەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کوردستان هۆشداری درابوو لەبارەی بەكارهێنانی هێز دژی کوردستان.

ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی کوردستان لە داوایەکدا بۆ رای گشتیی جیهان و هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دەڵێت “گەلی كوردستان رووبەڕووی ئابڵۆقە و سزادانی بە كۆمەڵ و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز كراوەتەوە و ئەوە بارودۆخی مرۆیی و ژیانی خەڵك و ئاوارەكان لە عێراق و كوردستان دەباتە قۆناخێكی مەترسیدار”. داواش دەكات “سنوورێك بۆ ئەم هەڕەشە و ئابڵۆقە و سزادانی بەكۆمەڵە دابندرێت”.

بەپێی رۆژنامەی “وەتەنی” سعودی، ئەمریکا هۆشداری داوەتە عێراق، تورکیا و ئێران لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستوەردان دەکات و رێگری دەکات. واشنتن پەیامەکەی بۆ ئێران لەڕێگەی بەغداوە گەیاندووە، رۆژنامەی وەتەن لەزاری سەرکردەیەکی باڵای دەوڵەتی یاسا ئاشکرای کردووە، واشنتن هۆشداری داوە  بە بەغدا، ئەنقەرە و تاران لە هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر کوردستان.

Back to top button