ڕیفراندۆم و تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا به‌هاى لیره‌ى توركى دابه‌زاند

تێكچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و توركیا به‌هاى لیره‌ى توركى دابه‌زاند و كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخى كاڵاكان له‌ بازاڕدا هه‌بوو .
 
ئێستا دۆخى ئابورى توركیا هێنده‌ له‌رزۆك بووه‌ هه‌ر هه‌ڵوێستێكى سیاسى ئه‌و وڵاته‌ به‌رامبه‌ر ولاتانى ده‌وروبه‌رو جیهان ، به‌ پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌ كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر سه‌قامگیرى ئابورى توركیا ده‌بێت ، دواى ئه‌وه‌ى توركیا به‌هۆى ئه‌نجامدانى ڕیفراندم له‌ هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داخستنى سنورى بازرگانىدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى لیره‌ى توركى توشى هه‌ڵاوسان بوو ، بازرگانانى توركى هۆشداریان دایه‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ په‌له‌نه‌كات له‌ داخستنى سنوره‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان .
 
دوایین هۆكاریش بۆ دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى توركى تێكچوونى په‌ه‌یوه‌ندى و دروستبوونى گرژى نێوان توركیا ئه‌مریكا بوو ، ئه‌مه‌ش له‌ دواى ئه‌وه‌هات كه‌ ئه‌مریكا پێدانى فیزه‌یی به‌ هاولاتیانى توركى ڕاگرت ، له‌به‌رامبه‌ریشدا توركیا هه‌مان بڕیارى دا و فیزه‌یی له‌ هاوڵاتیانى ئه‌مریكى راگرت ، كه‌ بێگومان زیانمه‌ندى یه‌كه‌مى گرژى نیوان توركیا ئه‌مریكا ، توركیایه‌ و لیره‌ى توركى به‌به‌هاى له‌ ( % 4) دابه‌زى و به‌هاى هه‌ر دۆلارێكى ئه‌مریكى به‌رزبویه‌وه‌ بۆ سه‌روى 3لیره‌و 70 كڕوش ، ئیستا دۆخى ئابورى توركیا دوچارى گرفتى گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌ .
Back to top button